بۆردومانی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەر بنکەیەکی دابەشکردنی کۆمەك لە شاری حەلەبی سوریا 3 کەسی کوشت، لەناویاندا خۆبەخشێکی خاچی سوور و منداڵێك، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (9 شوبات) رایگەیاند.
خاچی سووری سوریای عەرەب و لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور کوژرانی خۆبەخشەکەیان پشتڕاستکردەوە لە روداوەکەی چوارشەممەدا.
راگەیەندراوێك بڵاویکردەوە کە "ئەندامێکی خاچی سووری سوریای عەرەب کوژراوە. حەوت خۆبەخش و ئەندامی تریش برینداربوون، کە برینی سیانیان سەختە."
"دوو سودمەندیش کە هاتبون بۆ بنکەکە بۆ وەرگرتنی کۆمەکی مرۆیی مردون و چەند کەسێکی تریش برینداربوون."
روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ ناوی دوو کوژراوەی بڵاوکردەوە کە ژنێك و منداڵێك بوون.
موشەکەکە بنکەی دابەشکردنی کۆمەکی رێکخراوەکەی کردە ئامانج لە گەڕەکی حەمدانیەی شارەکەدا، کە بەتەواوی گیراوەتەوە لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە لە کانونی یەکەمدا دوای گەمارۆدانێکی چەند مانگی و شەڕێکی سەخت.
روانگەکە راشیگەیاند کە پێنج منداڵ چوارشەممە کوژران کاتێك کە مادەی تەقەمەنی جێماو تەقییەوە لە گەڕەکی بوستان قەسر، کە گەڕەکێکی ئۆپۆزسیۆن بوو و هێزەکانی رژێم لە کانونی دووەمدا گرتیانەوە.