هه‌واڵه‌كانی عێراق

تەقینەوەیەکی خۆکوژی 2 سەربازی عێراق دەکوژێت لە نزیك فەلوجە

خۆکوژێك بە بارهەڵگرێکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی خزاندە ناو خاڵێکی پشکنینی سوپای عێراقەوە لە نزیك شاری فەلوجە پێنجشەممە (9 شوبات) کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەرباز، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

رائیدێکی سوپای عێراق وتی: "خۆکوژێکی بۆمبڕێژکراو ئۆتۆمبێلەکەی تەقاندەوە لە خاڵێکی پشکنینی سەربازیدا لەنێوان فەلوجە و ئامرلیەی فەلوجەدا،" و ئاماژەیدا کە دوو سەربازیش لە هێرشەکەدا برینداربوون.

فەلوجە، کە هێزەکانی عێراق ساڵی رابردوو گرتیانەوە لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، دەکەوێتە رۆژهەڵاتی بەغدا بە دووری نزیکەی 50 کیلۆمەتر، و ئامریەی فەلوجەش شارۆچکەیەکە لە باشورییەوە.

ئەفسەرێکی پۆلیس هەواڵی زیانە گیانیەکانی پشتڕاستکردەوە لە دواین هێرشی نزیك فەلوجەدا، کە توندڕەوان بەردەوامن لە کردنە ئامانجی هێزە ئەمنیەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500