هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق جێگیردەبن لە رۆژئاوای موسڵ

هێزەکانی عێراق جێگیربوونیان تەواوکرد لە بەری راستی موسڵ وەك ئامادەکاری بۆ هێرشی گرتنەوەی رۆژئاوای شارەکە لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان چوارشەممە (8 شوبات) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "هێزەکانی عێراق چوارشەممە شوێنی نوێیان گرت دوای ئەوەی هێڵەکانی پێشەوەی داعش تێکشکێنران لە هێرشی ئاسمانی ئامادەکاریدا کە لەلایەن هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە ئەنجامدرا لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا."

رەسوڵ وتی: "هەر ئێستا ئێمە کاردەکەین بۆ دابینکردنی پێداویستی پارێزگاری بۆ خەڵکی مەدەنی، لەنێویاندا دروستکردنی رێڕەوی سەلامەتی."

رەسوڵ وتی کە چەندین ئەندامی داعش کوژراون لە دوو رۆژی رابردوودا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی و موشەکباراندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500