هه‌واڵه‌كانی عێراق

پەنتاگۆن: داعش چەکی فسفۆڕی دروستکردووە لە زانکۆی موسڵ

پشکنینەکان پشتڕاستیانکردەوە کە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) چەکی کیمیایی سەرەتاییان دروستکردووە لە زانکۆی موسڵ، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پەنتاگۆن، سێشەممە (7 شوبات) رایگەیاند.

بە پشتیوانی هاوپەیمانان هێزەکانی عێراق لە ناوەڕاستی کانونی دووەمدا بینای تێکشکاوی زانکۆکەیان کۆنتڕۆڵکردەوە ، کە داعش وەك بارەگا بەکاریدەهێنا لەماوەی دوو ساڵ و نیو لە حوکمڕانی شارەکەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لەناو بینا بۆمبڕێژکراوەکاندا، هێزەکانی عێراق چەکی کیمیاییان لەناو زانکۆی موسڵدا دۆزیەوە، کە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە لە شەڕەکەدا.

وتەبێژی پەنتاگۆن، کاپتنی هێزی دەریایی جێف دەیڤس، وتی کە عێراق ماددە کیمیاوییەکانی پشکنیوە و ئەنجامەکان پۆزەتیڤ دەرچوون بۆ خەردەلی فسفۆڕیی.

دەیڤس وتی کە زانکۆی موسڵ "ناوەندی بەرنامەی چەکی کیمیایی داعش بووە."

وتیشی: "ئەوان نمونەی پۆزەتیڤیان دەستکەوتووە؛ کە لە راستیدا ئەو بەرنامەیە هەبووە،" و ئاماژەیدا کە ئەو ئاگادار نیە کە کەس بەو چەکە کیمیاییانە کوژرابێت.

دەیڤس وتی: "ئەمە وەك کارێکی پەستکەر و بۆ ترساندنی خەڵك بەکارهاتووە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500