هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 80 ئەندامی داعش دەستگیردەکەن لە موسڵ

هێزەکانی عێراق لە ماوەی دوو هەفتەی رابردودا 80 ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان دەستگیرکردووە کە هەوڵیانداوە لەگەڵ خەڵك تێکەڵببن لە ناوچە تازە ئازادکراوەکانی رۆژهەڵاتی موسڵ، بەرپرسێکی باڵای سەربازی عێراق سێشەممە (7 شوبات) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت ئەو گیراوانە "ریشیان تاشیبوو، شێوەیان گۆڕیبوو و خۆیان لەناو خەڵدا حەشاردابوو."

رەسوڵ وتی: "لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی پشکنین و چاودێریەوە، هێزە هاوبەشەکانی عێراق 80 تیرۆرستیان ناسیوەتەوە و دەستگیریانکردوون، كه‌ لەنێویاندا سەرکردەی باڵای داعش هەن، لە رۆژهەڵاتی موسڵ."

وتیشی: "نەیانتوانیبوو لە ناوچەکە هەڵبێن و ریشیان تاشیبوو و خۆیان وەك ئاوارە پیشاندابوو."

هه‌روه‌ها وتی: "لەهەمانکاتدا، دانیشتوان هەواڵیان لێدان و هەموویان دەستگیرکران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500