هه‌واڵه‌كانی عێراق

تورکیا 450 گومانلێکراوی داعش دەستگیردەکات لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرتاسەریدا

پۆلیسی تورکیا یەکشەممە (5 شوبات) نزیکەی 450 ئەندامی گومانلێکراوی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستگیرکرد لە هێرشێکی سەرتاسەریدا دوای یەك مانگ لە هێرشەکەی سەر یانەیەکی شەوانە لە ئەستەنبوڵ کە گروگه‌په‌ بەرپرسیارێتییه‌كه‌یی گرته‌ئه‌ستۆ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی ده‌وڵه‌تی ئەنادۆڵ رایگەیاند کە هێزە ئەمنیەکان 448 گومانلێکراویان گرت لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی پۆلیسی تورکیادا دژی داعش لە سەرەتای هێرشەکەی ساڵی نوێوە بۆ سەر یانەی شەوانەی رێینا کە 39 کەسی تێدا کوژرا .

ئاژانسەکانی دۆغان و ئەنادۆڵ رایانگەیاند کە لەنێو گیراواندا کەسی بیانی هەیە لەگەڵ ئەو گومانلێکراوانی پیلانی هێرشەکانی تورکیا.

ئاژانسی دۆغان رایگەیاند کە لە ماوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا، 150 گومانلێکراو، کە هەموویان سورین، گیران لە هێرشەکانی سەر ئۆتێلەکان و خانوە تایبەتەکاندا لە ئورفا لە باشوری رۆژهەڵاتدا.

47 گومانلێکراویش لە شاریکی نزیك ئەوێ، غازی عەنتاب،ی نزیك سنوری سوریا دەستگیرکراون کە ناسراوە بەوەی توندڕەوی لێیە لە کاتێکدا 38 کەسیش لە هاتای نزیك سنوری سوریا دەستگیرکران.

هەروەها 60 گومانلێکراویش، کە بەزۆری بیانین، لە چوار گەڕەکی ئەنکەرەی پایتەختدا دەستگیرکران.

دەیانی تریش لە پارێزگاکانی تر دەستگیرکراون لە بورسای رۆژئاواوە تا ئەنتالیا لە سەر دەریای سپی و بینگۆل لە رۆژهەڵاتدا.

ئەنادۆڵ رایگەیاند کە لە شاری ئیزمیری ئیجەشدا کە بەزۆری ئارامە، نۆ کەس دەستگیرکران بە گومانی گەشتکردن لە سوریاوە یان بۆ سوریا کە پلانی ئەنجامدانی هێرشکردنیان هەبوو لە شارەکەدا.

یەکێك لە گومانلێکراوەکان کە لە ئیزمیر دەستگیرکراوە -- کە سوریەکە تەنیا بە ئی ئەی ناسراوە -- دەڵێن لە پەیوەندیدابووە لەگەڵ قاچاخچیەکاندا بۆ هەوڵدان بۆ یارمەتیدانی ئەندامانی داعش تا بەرەو ئەوروپا هەڵبێن.

18 کەسی تر لە ئەستەنبوڵ و پارێزگا دراوسێکەی کۆچایلی دەستگیرکراون بە گومانی داڕشتنی پلانی هێرشکردن. بڕیاریشە 14 کەسی بیانیش، لەنێویاندا 10 منداڵ، سنورداشبکرێنەوە.

هاوکات، لە ئیسکیشەهری رۆژهەڵاتی ئەستەنبوڵ، نۆ کەس دەستگیرکران بە گومانی ئەندامبوون لە بەرەی نوسرەدا، کە ئێستا بە بەرەی فەتح ئەلشام ناسراوە، کە هاوپەیمانی پێشوی قاعیدەیە لە سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500