هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش لە پارێزگای حەلەبی سوریا لە دوایین قەڵای خۆیدا 'ئابڵۆقەدراوە'

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) "بەتەواوی گەمارۆدراوە" لە دوایین قەڵای سەرەکیی خۆی لە پارێزگای حەلەبی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس دووشەممە (6 شوبات) رایگەیاند، لەکاتێکدا هێزەکانی سەر بە رژێم لە چەند بەرەیەکەوە فشاریان زیادکرد لەسەر گروپەکە.

روانگەی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند چەکدارانی داعش لە ئه‌لباب دابڕێندراون دوای ئەوەی هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا رێگایەکی بڕی لە باکووری شارەکەوە.

روانگەکە رایگەیاند: "ئه‌لباب ئێستا بەتەواوی ئابڵۆقەدراوە لەلایەن رژێمەوە لە باشوور و هێزەکانی تورکیا و شۆڕشگێڕانەوە لە خۆرهەڵات و باکوور و خۆرئاواوه‌."

بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی ئەمەش دوای ئەوە هات کە "هێزەکانی رژێم و میلیشیا هاوپەیمانەکانی دوایین رێگای سەرەکییان گرت کە لە لایەن جیهادییەکانەوە بەکاردەهێنرا لەنێوان ئه‌لباب و رەققەدا".

روانگەکە وتی هێزەکانی سوریا لە پارێزگای ناوەندی حەمماش بە شەڕی داعشەوە خەریکبوون لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا.

روانگەکە رایگەیاند کە هێزەکان کێڵگەی نەوتی حەییانیان لە خۆرئاوای بیابانی شاری تەدمور گرتەوە.

ئەو گروپی چاودێرییە رایگەیاند کە ئەوان لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی سەربازیی سیین لە باکووری خۆرهەڵاتی دیمەشق بەرپەرچی داعشیان دایەوە.

رۆژی شەممە، چەکدارە کورد و عەرەبه‌کان قۆناغێکی نوێی هه‌ڵمه‌تێكیان بۆ گرتنی رەققە راگەیاند، بەڵام وتیان پێویستیان بە چەکی زیاترە تا سەربکەون.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تشرینی دووەمدا پەلامارێکیان دەستپێکرد بۆ رەققە و لەو کاتەوە هەندێك پێشڕەوییان کردووە تا دۆڵی فورات بەڵام هێشتا تا رادەیەك دوورن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500