هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا وادی بەرەدای نزیك دیمەشق دەگرێتەوە

سوپای سوریا یەکشەممە (29 کانونی دووەم) رایگەیاند کە ناوچەی ناکۆکی لەسەری نزیك دیمەشقی گرتۆتەوە کە ئاو بۆ دیمەشق دابین دەکات، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وادی بەرەدا بووبووە گۆڕەپانی شەڕێکی سەخت لەم هەفتانەی دواییدا و هێزەکانی رژێم و ئۆپۆزسیۆن کە ببوونە جێی هەڕەشە لە ئاگربەستی گشتگیر و لاواز و بە ملیۆنان کەسی لە دیمەشق تووشی کەمیی سەرچاوەی ئاو کرد.

راگەیاندنەکە، لەڕێی تەلەفزیۆنی دەوڵەتەوە، رۆژێك هات دوای ئەوەی سوپا هاتە ناو وێستگەی ئاو لە وادی بەرەدا بۆ یەکەمجار و لە ماوەی چوار ساڵدا.

بەگوێرەی رێککەوتنێك لەگەڵ دەسەڵات، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەتوانن لە ناوچەکە بمێننەوە بەڵام دەبێت چەکەکانیان رادەستبکەن، یان پارێزگای باکوریی ئیدلیب جێبهێڵن.

بەگوێرەی روانگەی سوریا بۆ چاودێریی مافی مرۆڤ رۆژی یەکشەممە سەدان چەکداری ئۆپۆزسیۆن دەستیانکرد بە جێهێشتنی وادی بەرەدا بەرەو ئیدلیب.

نزیکەی 5.5 ملیۆن کەس لە دیمەشق و دەوروبەری بێ ئاو بوون لەوکاتەوەی کە شەڕ چڕبۆوە لە ناوچەی وادی بەرەدا لە کۆتایی کانونی یەکەمدا.

رژێم و هێزە هاوپەیمانەکانی لە شەڕدابوون بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی وادی بەرەدا و وێستگە ئاوییەکەی عەین فیجی لەوکاتەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دەستیانگرت بەسەر ئەو ناوچەیەدا پێش کریسمس.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500