http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2017/01/30/newsbrief-01

×
×

عێراق ئامادەکاریەکان تەواودەکات بۆ شەڕی رۆژئاوای موسڵ

هێزەکانی عێراق ئێستا ئامادەن بۆ پێشڕەویکردن بەرەو بەری رۆژئاوای موسڵ بۆ ئازادکردنی لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، بەرپرسێکی پلە باڵای سەربازیی عێراق دوشەممە (30 کانونی دووەم) بە دیارونای وت.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق نەجمەدین کەریم جبوری، وتی: "هێزەکانی عێراق هەموو ئامادەکاریە پێویستەکانیان ئەنجامداوە بۆ دەستپێکردنی شەڕی رۆژئاوای موسڵ دوای ئەوەی بەری رۆژهەڵات ئازادکراوە."

جبوری رایگەیاند کە هێزەکانی سوپا و دژه‌تیرۆر و پۆلیسی فیدڕاڵی رابەرایەتی هێرشەکە دەکەن، بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.

بەگوێرەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تا ئێستا زیاتر لە 3,200 ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچە ئازادکراوەکانیان لە رۆژهەڵاتی موسڵ.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا رۆژی دووشەممە وتی: "کەمپەکانی وەزارەت ئەمڕۆ گەڕانەوەی 3,237 ئاوارەیان بەخۆیانه‌وە بینی بۆ ناوچە و گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیان لە موسڵ."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0

0 كۆمێنت

رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین
Captcha