هه‌واڵه‌كانی عێراق

پەرلەمان نەینەوا بە ناوچەی کارەساتبار دەناسێنێت

پەرلەمانی عێراق، پێنجشەممە (26 کانونی دووەم) دەنگیدا بە ناساندنی چەند ناوچەیەکی پارێزگای نەینەوا بە زۆنی کارەساتبار بەهۆی ئەو تاوانانەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لەکاتی فەرمانڕەوایی خۆی بەسەر پارێزگاکەدا ئەنجامیداون.

"پەرلەمان دەنگیداوە بە ناساندنی چەند بەشێکی دەشتی نەینەوا وەك ناوچەی کارەساتبار،" بەیاننامەیەکی پەرلەمان رایگەیاند: "بڕیارێکی لەوشێوەیە هەنگاوەکانی حکومەت خێراتر دەکات بۆ بنیاتنانەوەی ئەو ناوچانە و تەرخانکردنی پاڵپشتی دارایی کتوپڕ بۆیان."

پەرلەمانتار محەمەد کەربولی بە دیارونای وت: "بڕیارەکە رەوایە بۆ خەڵکی ناوچەکە و یارمەتی بنیاتنانەوەی ئەو ناوچانە دەدات."

وتی: "گروپەکە چەوساندنەوەی بەرامبەر دانیشتوان ئەنجامداوە و حکومەت کۆمەك پێشکەشدەکات وەك بەشێك لە هەمان بڕیار."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500