هه‌واڵه‌كانی عێراق

7 گومانلێکراوی سوری دەستگیرکران دوای هێرشەکەی برۆکسڵ

پۆلیسی بەلجیکا چوارشەممە (25 کانونی دووەم) حەوت کەسی دەستگیرکردووە بۆ لێکۆڵینەوە دوای هێرشەکانی سەر هەرێمی برۆکسڵ وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنێکی بەردەوامی بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لە راگەیەندراوێکدا هاتووە کە پشکنینی هەشت خانو پەیوەست بوو بەو توندڕەوانەی لە سوریا گەڕاونەتەوە و جیاوازبوو لەو لێکۆڵینەوانەی پەیوەستن بە هێرشەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ی پاریس لە تشرینی دووەمی 2015 و تەقینەوەکانی برۆکسڵ لە ئازاری ساڵی رابردودا.

راگەیەندراوەکە وتی: "هیچ چەك و تەقەمەنیەك نەدۆزراوەتەوە. بەشێوەیەکی گشتی، حەوت کەس دەستگیرکراون و بردراون بۆ لێپرسینەوە."

بەلجیکا لە باری نائاسایی باڵادایە لەوکاتەوەی چەند هێرشێك بۆ سەر پاریس و برۆکسڵ ئەنجامدراون، و لێکۆڵەرەوان پێیانوایە کە ئەو هێرشانە پلانیان بۆ داڕێژراوە و ئەنجامدراون لەلایەن هەمان شانەکانی داعش لە پایتەختی بەلجیکا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500