هه‌واڵه‌كانی عێراق

بەرەی نوسرە دژی ئۆپۆزسیۆن دەجەنگێت لە باکوری سوریا

بەرەی نوسرە، کە بە بەرەی فەتح ئەلشامیش ناسراوە، شەڕی دژی چەند گروپێکی ئۆپۆزسیۆن ئەنجامدا لە باکوری سوریا سێشەممە (24 کانونی دووەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە پێکدادانەکان لە بەرەبەیاندا رویانداوە کاتێك بەرەی نوسرە هێرشی ئەنجامدا بۆ سەر بنکەیەكی باڵی جەیش موجاهیدین.

بەرەی نوسرە سەرکردایەتی هاوپەیمانێتیەك دەکات کە پارێزگای ئیدلیب کۆنتڕۆڵدەکەن، بەڵام کێشەکان بەردەوام زیادیانکردووە لەنێوان گروپەکە و هێزەکانی تری ئۆپۆزسیۆندا کە بە پاوانخوازی تۆمەتباریدەکەن.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، رایگەیاند کە هێرشەکەی بەرەبەیان بووە هۆی پێکدادانی زیاتر کە پاشنیوەڕۆی سێشەممە بەردەوام بوو بە درێژایی سنوری نێوان ئیدلیب و باکوری پارێزگای حەلەب.

عەبدولڕەحمان رایگەیاند کە ئەو موشەکانەی لە کاتی شەڕەکەدا تەقێندران پێنج ئەندامی خێزانێکیان کوشت، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

روانگەکە وتی کە بەرەی نوسرە دەستیگرتووە بە سەر سنوری گروپە ئۆپۆزسیۆنەکاندا لە حەلەب، ئه‌مه‌ لە کاتێکدا شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن پێشڕەویانکرد دژی گروپە توندڕەوەکە لە ئیدلیب.

هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی بڵاونەکراوەتەوە لەلایەن هیچ لایەنێكه‌وه‌ سەبارەت بە هۆکاری هەڵگیرسانی پێکدادانەکە، کە دوای ناکۆکی چەند رۆژە هات لە پارێزگاگانی ئیدلیب و حەلەب، لەنێویاندا شەڕکردن لەنێوان گروپەکانی تری ئۆپۆزسیۆن.

بەڵام بەرەی نوسرە کراوەتە ئامانج لەم هەفتانەی دواییدا لەلایەن زنجیرەیەكی هێرشی ئاسمانی کوشندەوە، کە زۆر کەس پێیانوایە لەلایەن هاوپەیمانانەوە ئەنجامدراوە.

عەبدولڕەحمان رایگەیاند کە گروپەکە پێدەچێت پێیوابێت کە شەڕکەرە ناوخۆییەکانی ئۆپۆزسیۆن هاوکاریان پێشکەشکردووە به‌ هێرشە ئاسمانیەکان.

ئەم پێکدادانە دوای ئەوە دێت کە رژێمی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆتاییان بە وتوێژی ئاشتی تازە هێنا لە ئەستانەی پایتەختی کازاغستان، لە لەسەر ئاگربەستێك بنیاتنرابوو کە لە 30 کانونی یەکەم چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەرەی نوسرە لە ئاگربەستەکە خراوەتە دەرەوە و پرۆسەی دانوسانی رەتکردۆتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستکردنی ناکۆکی تازە لەگەڵ گروپەکانی ئۆپۆزسیۆندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500