هه‌واڵه‌كانی عێراق

وتوێژی ئاشتیی سوریا دەستپێدەکات لە ئەستانە

وتوێژی ئاشتی کە رژێمی سوریا و گروپەکانی ئۆپۆزسیۆن کۆدەکاتەوە دووشەممە (23 کانونی دووەم) دەستیپێکرد لە ئەستانەی پایتەختی کازاغستان، هەرچەندە بەرەی ئۆپۆزسیۆن رایگەیاند کە دانوسان روبەڕوو لەگەڵ رژێم ئەنجامنادەن لە گەڕی یەکەمی کۆبونەوەکەدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

نوێنەری هەردوولا لەسەر یەك مێزی گفتۆگۆ دانیشتن و وەزیری دەرەوەی کازاغستان، کەیرات عەبدرەخمانۆڤ، وتاری سه‌ره‌تای خوێندەوە.

وتەبێژی ئۆپۆزسیۆن، یەحیا عەریدی، سەرلەبەیانی دووشەممە رایگەیاند کە ئۆپۆزسیۆن ده‌كشێته‌وه‌ له‌ یەکەم دانیشتنی راستەوخۆدا لەگەڵ رژێم بەهۆی بەردەوامی بۆردومان و هێرشەکانی رژێم بۆ سەر ناوچەیەکی كێشه‌دار لە نزیكی دیمەشق.

دیار نییە ئاخۆ ئۆپۆزسیۆن راستەوخۆ دانوسان دەکات لەگەڵ رژێم لە گه‌ڕی دواتردا.

ئۆپۆزسیۆن رایگەیاندووە کە وتوێژەکان ته‌ركیزده‌كه‌نه‌ سەر بەهێزکردنی ئاگربەستێکی لاوازی سەرتاسەری.

هاوکات رژێم هەوڵیداوە بۆ چارەسەرێکی سیاسی "گشتگیر" بۆ ناکۆکیەکان و دوپاتیکردەوە کە ئۆپۆزسیۆن دەبێت چەك دابنێت لەبەرامبەر لێبوردنیکی گشتیدا لەلایەن رژێمەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500