هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشی ئاسمانی توندەڕەوەکان دەکاتە ئامانج لە باکوری سوریا

زیاتر لە 40 شەڕکەری بەرەی نوسرە کوژراون، کە بە بەرەی فەتح ئەلشام ناسراوە، لە هێرشە ئاسمانیەکاندا بۆ سەر سەربازگەکانیان لە باکوری سوریا درەنگانی پێنجشەممە (19 کانونی دووەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند کە نەیتوانیوە ئەوە دیاریبکات چ لایەنێك هێرشە ئاسمانیەکەی ئەنجامداوە بۆ سەر بەشی رۆژئاوای پارێزگای حەلەب، کە سەربازگەیەکی کردە ئامانج لە ناوچەی جەبەل شێخ سولەیمان.

بەرەی نوسرە بەشێك نیە لەو ئاگربەستەی کە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە لە 30 کانونی یەکەم و زیانی سەرەکی بەرکەوتووە لە هێرشە ئاسمانیەکانی ئەم هەفتانەی دواییدا. روانگەکە رایگەیاند کە نزیکەی 100 جەنگاوەری بەرەی نوسرە کوژراون لە سەرەتای ساڵەوە.

هاوکات، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، پەنتاگۆن، پێنجشەممە رایگەیاند کە هێرشی ئاسمانی هاوپەیمانان سەرکردەیەکی دیاری قاعیدەیان کوشت رۆژی سێشەممە بەناوی محەمەد حەبیب بۆسادۆن تونسی لە نزیك ئیدلیبی باکوری سوریا.

سکرتێری رۆژنامەوانی پێنتاگۆن، پیتەر کووك وتی کە بۆسادۆن "سەرکردەی ئۆپەراسیۆنە دەرەکیەکانی" قاعیدە بوو کە ساڵی 2014 گەیشتووەتە سوریا.

روانگەکە وتی کە لە ناوچەکانی تریش بەهۆی پێکدادانی قورس لە نزیك فڕۆکەخانەیەکی سەرەکی سەربازی لە ناوەڕاستی سوریا پێنجشەممە لانیکەم 18 توندڕەو کوژران و چەندین شەڕکەری رژێمیش کوژران.

داعش بۆ چەند هەفتەیەکە هەوڵدەدات کە پێشڕەوی بکات لە نزیك فڕۆکەخانەی سەربازی تەیفور لە پارێزگای حۆمس، لەگەڵ شەڕێکی سەخت و هێرشی ئاسمانی لەلایەن رژێم و هاوپەیمانەکانی کە ناوچەکەیان هەژاند پێنجشەممە.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "دوانزە شەڕکەری رژێم کوژران، لەناویاندا حەوت کەس کە بەهۆی تەقینەوەی خۆکوژییەوە کوژران،" و ئاماژەیدا کە 18 شەڕکەری داعشیش کوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500