پێنج سەربازی توركیا کوژران و نۆی دیکەش برینداربوون لە هێرشێکدا لە باکوری سوریا کە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) تۆمەتبارکرا بە ئەنجامدانی، ئاژانسی فرانس پرێس هەینی (20 کانونی دووم) رایگەیاند.
هێزەکانی سوپای تورکیا لە راگەیەندراوێکدا کە لە میدیا ناوخۆییەکاندا بڵاوکرایەوە رایگەیاند کە هێرشەکەی شارۆچکەی ئەلباب لەلایەن ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی داعشەوە ئەنجامدراوە کاتژمێر 1:40 دوانیوەڕۆ، و سەربازە بریندارەکان دەستبەجێ گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
ئاژانسی هەواڵی دۆغان رایگەیاند کە شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن کە تورکیا پاڵپشتیان دەکات زیانی گیانی سەختیان بەرکەوتووە لە هێرشە یەك هەفتەییەکەدا بۆ گرتنەوەی شارۆچکەی ئەلباب لە داعش.