هه‌واڵه‌كانی عێراق

دانیمارك رێگا بە سەربازانی دەدات شەڕی داعش بکەن لە سوریا

هێزی زەمینی دانیمارك لە عێراق ئێستا دەتوانن بپەڕنەوە بۆ سوریا وەك بەشێك لە هاوپەیمانی دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس پێنجشەممە (20 کانونی دووەم) رایگەیاند.

وەزارەتی بەرگری دانیمارك لە راگەیەندراوێکدا وتی کە پەرلەمانی وڵاتەکە رێیداوە سەربازانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت "ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن لە ناوچە سنورییەکانی عێراق و سوریا."

دوای وتوێژی پەرلەمان لە کۆپنهاگن، وەزیری دەرەوەی دانیمارك، ئەندێرس ساموێڵسن، بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزی وت: "شەڕی دژی داعش کاری لە پێشینەو گرنگی دەرەوە و ئەمنییە بۆ حکومەت."

ساموێڵسن رایگەیاند کە ئەم کارە دوای داواکاری هاوپەیمانان هات کە دانیمارك، وەك ئەندامێکی ناتۆ، دەبێت هێزی زەمینی بنێرێت بۆ سوریا، بەڵام ئەوەی ئاشکرا نەکرد کە چەند سەرباز دەنێردرێن و لە چ شوێنێکیش جێگیردەکرێن و کاتەکەشی رانەگەیاند.

دانیمارك تاکو ئێستا 400 سەربازی بۆ هاوپەیمانان دابینکردووە، لەنێویاندا 60 هێزی تایبەتی زەمینی و حەوت فڕۆکەی جەنگی ئێف 16 -- کە چواریان لە هەر کاتێکدا لە حاڵەتی کارکردندان -- لەگەڵ فڕۆکەیەکی گوستنەوەی سی 130 جەی.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500