هه‌واڵه‌كانی عێراق

راپۆرت: داعش نزیکەی چارەکێکی خاکی ژێردەستی لە 2016دا لەدەستدا

ساڵی رابوردوو، "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) نزیکەی چارەکێكی خاکی ژێردەستی لە عێراق و سوریا لەدەستدا، بەگوێرەی راپۆرتێك پێنجشەممە (19 کانونی دووەم) لەلایەن کۆمپانیای توێژینەوەی ئای ئەیچ ئێس مارکیتەوە بڵاوکرایەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند بەگوێرەی راپۆرتەکە، "خەلافەت"ە خود-جاڕدراوەکەی داعش لە 78,000 کیلۆمەتری چوارگۆشەوە کەمبۆوە بۆ 60,400 لەنێوان سەرەتای کانونی دووەمی 2016 و کۆتایی ساڵدا.

بەڕێوەبەری چاودێری ململانێی ئای ئەیچ ئێس کۆلومب ستراك وتی: "لە 2016دا داعش لەڕووی لەدەستدانی خاکەوە زیانی بێوێنه‌ی لێكه‌وت، لەنێویاندا له‌ده‌ستدانی ناوچەی زۆر گرنگ بۆ پڕۆژەی حکومداریی گروپەکە."

ئامارەکانی ساڵی پێشتر کەمبوونەوەی زیاتر لە خاکی ژێردەستی داعشدا دەردەخەن، کە گروپی توێژینەوەکە رایگەیاند لە 90,800 کیلۆمەتری چوارگۆشەوە بۆ 78,000 کەمبۆوە لە 2015دا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500