هه‌واڵه‌كانی عێراق

سکرتێری نەتەوە یەکگرتوەکان: دەرەنجامەکانی شه‌ڕی سوریا 'زۆر مەترسیدارن'

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چوارشەممە (18 کانونی دووەم) رایگەیاند ئەو هەڕەشە جیهانیانەی لە شەڕی ناوخۆی سوریا کەوتوونەتەوە "زۆر له‌وه‌ مەترسیدارترن" كه‌ هه‌روا به‌ چارەسەرنەکراوی بهێڵرێنه‌وه‌ و سه‌رنجی راكێشا بۆ پێویستیی به‌ره‌وپێشچوون لە گفتوگۆكانی ئاشتییدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنتۆنیۆ گوتێریس، کە 1 کانونی دووەم پۆستەکەی گرتەدەست، ئاماژەی بەوەکرد کە جه‌نگه‌كه‌ ناسەقامگیریی لە خۆرهەڵاتی ناوه‌ڕاست دروستکردووە و هێرشی تیرۆرستی لە جیهاندا بڵاوکردووەتەوە.

گوتێریس وتی: "دەرەنجامەکانی ئەم جه‌نگه‌ زۆر مەترسیدارن بۆ هەمووان."

وا بڕیارە ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئاشتی كه‌ لەلایەن روسیا و تورکیاوە، نەك نەتەوە یەکگرتووەکانه‌وه‌، رێکخراون لەنێوان لایەنە رکابەرەکاندا دووشەممە لە ئاستانەی پایتەختی کازاخستان دەستپێبکات، بەڵام گوتێرێس هیوای خواست دانوسانەکان "سەربکێشن بۆ پتەوکردنی ئاگربەست و وەستاندنی شەڕەکە".

وتیشی سەرکەوتن لە ئەستانە "دەتوانێت ببێتە دروستکەری دۆخێك بۆ پرۆسەی سیاسیی کە پێویستە لە جنێڤ دەستپێبکاتەوە لە شوباتدا کە دەکرێت سەربکێشێت بۆ ئه‌نجامی به‌رجه‌سته‌".

پرۆسەی ئاشتی جنێڤ لەلایەن نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا ستیفن دی میستوراوە بەڕێوەدەبرێت، کە وتی دەیەوێت لە 8 شوباتدا گفتوگۆکان دەستپێبکەنه‌وە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500