هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق مەزاری نەبی یونس دەگرنەوە کەلەلایەن داعش تەقێندرابۆوە

هێزەکانی عێراق کە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەجەنگن لە موسڵ ناوچەیەکیان گرتەوە دوشەممە (16 کانونی دووەم) کە ئەندامانی گروپەکە یەکێك لە مەزارگە هەرە بەناوبانگەکانی جیهانی تێدا تەختکرد لە ساڵی 2014دا، بەرپرسان رایانگەیاند.

وتەبێژی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق، سەباح نوعمان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "ئێمە کۆنترۆڵی ناوچەی نەبی یونسمان گرتەوە دەست... ئاڵای عێراقمان لە سەر مەزارگەکە هەڵکرد."

نوعمان رایگەیاند کە دوو گەڕەکی تریش لە رۆژهەڵاتی موسڵ کۆنترۆڵکرانەوە لە دەستی داعش رۆژی دوشەممە.

مەزارگەی نەبی یونس -- کە بنیاتنراوە لە شوێنی بەناوبانگی ناشتنی پێغەمبەرێك کە لە قورئاندا بە یونس و لە ئینجیلدا بە جۆنا ناسراوە -- شوێنێکی بەناوبانگی سەردانیکردنی حاجیان بوو.

لە تەموزی 2014دا، میلیشیاکانی داعش پەلاماری مەزارگەکەیان دا و تەقاندیانەوە، کە کاردانەوەی جیهانی لێکەوتەوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، یەحیا زوبەیدی، بە دیارونای راگەیاند کە سەرەڕای کۆنتڕۆڵکرنی ناوچەی نەبی یونس، هێزەکانی عێراق گەڕەکەکانی بەوابەت شەمس، بەوابەت نەرکاڵ، حەی شوڕتە، و بازاڕی غەنەم گەڕەکی نەینەوای کۆنیان ئازادکردووە.

زوبەیدی رایگەیاند کە دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی ئەو ناوچانەی رۆژی پێشتر گیراون لە هەر پاشماوەیەکی داعش.

زوبەیدی وتی: "تا کاتژمێر 12 نیوەڕۆی پێنجشەممە، هێزەکانی عێراق نزیکەی لە %95 رۆژهەڵاتی موسڵیان ئازادکردووە،" و ئاماژەیدا کە رزگارکردنی تەواوی رۆژهەڵاتی موسڵ "تەنیا پەیوەستە بە کاتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500