هه‌واڵه‌كانی عێراق

پۆلیسی دیالە شانە نوستووەکانی داعش سەرکوتدەکات

پۆلیسی عێراق هەڵمەتێکی ئاسایشی دەستپێکرد بۆ سەرکوتکردنی شانە نوستووەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە رۆژهەڵاتی به‌عقوبە، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای دیالە پێنجشەممە (12 کانونی دووەم) رایگەیاند.

بەرپرسی پۆلیسی دیالە، لیوا جاسم سەعدی، لە راگەیەندراوێکدا وتی: "هەڵمەتە ئاسایشییەکە ناوچەکانی نەدا، عەقیدە، مەفرەق و گوندی مەندەلی دەگرێتەوە بە دووریی 90 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی به‌عقوبە."

سەعدی وتی: "ئۆپەراسیۆنەکە بەشێکە لە پلانەکانی پۆلیسی دیالە بۆ سەرکوتکردنی شانە نوستووەکان و کۆتایپێهێنانیان لەم پارێزگایەدا."

راشیگەیاند کە چەك و تەقەمەنی و قه‌واره‌یه‌كی زۆر له‌ ئامۆنیۆمی نیترات کە بۆ دروستکردنی تەقەمەنی بەکاردێت دەستیان بەسەردا گیراوە لە کاتژمێری یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکەدا.

سەعدی وتی: "گومانلێکراوێکیش دەستگیرکراوە لە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500