هه‌واڵه‌كانی عێراق

3 بەرپرسی باڵای داعش لە موسڵ کوژران

هێرشێکی ئاسمانیی عێراق سێ بەرپرسی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی کوشت، لەنێویاندا ئەو کەسەی كه‌ بەرپرس بوو لە بەناو "سوپای خەلافەت" لە موسڵ، وەزارەتی بەرگریی عێراق سێشەممە (10 کانونی دووەم) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "هێزی ئاسمانیی عیراق هێرشێکی ئاسمانیی کردەسەر پێگەیەکی داعش، سێ كه‌سی لە باڵاترین بەرپرسانی گروپەکە کوشت."

بەیاننامەکە رایگەیاند ئەوانەی کوژران بریتیبوون له‌ "ئەحمەد مەزعەل عەجمی، کە بە ئەبو سەعیدی ئەنساری ناسراوە، هاوڵاتییەکی سعودی بوو كه‌ بەرپرسی بەناو سوپای خەلافەت لە موسڵ بوو؛ حازم محەمەد عەکیدی، كه‌ بە ئەبو سەنان ناسراوە و فه‌رمانده‌ی سەربازی و بەرپرس بوو لە هێزی هێرشبەری داعش؛ هه‌روه‌ها محەمەد ئیسماعیل عەبدوڵا، کە بە ئەبو لەیس خاتونی ناسراوە و بەرپرس بوو لە خۆکوژە عەرەبەکان".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500