هه‌واڵه‌كانی عێراق

وتەبێژێك: هێزەکانی عێراق له‌سه‌دا 80 ی رۆژهەڵاتی موسڵیان گرتۆتەوە

هێزەکانی عێراق لانیکەم له‌سه‌دا 80 ی رۆژهەڵاتی موسڵیان گرتۆتەوە لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، وتەبێژی هێزە تایبەتەکان کە سەرپەرشتی هەڵمەتەکە دەکات چوارشەممە (11 کانونی دووەم) رایگەیەند، ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە.

وتەبێژی هێزەکانی دژە تیرۆر، سەباح نوعمان، لە موسڵ بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "پێموایە دەتوانیت بڵێیت کە ئێمە له‌سه‌دا 80 بۆ 85"ی بەری رۆژهەڵاتی موسڵمان گرتۆتەوە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یاره‌ڵا بە دیارونای وت: "هێزەکانمان ئاڵای عێراقیان لە سەر چەند بینایەکی حكومی هەڵداوە لە بەشی رۆژهەڵاتی موسڵ،" لەنێویاندا خانەی داد، بینای گەیاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان، بینای خزمەتگوزاری پۆست، بینای وەبەرهێنان، فەرمانگەی باجەکان، فەرمانگەکانی ئاو و کارەبا و بەشی ناوخۆیی کچانی زانکۆی موسڵ.

یاره‌ڵا رایگەیاند کە چەند ناوچەیەكی گەڕەکەکانی نەمعە و باب ئەلشەمس گیراونەتەوە.

وتیشی: "هێزەکانمان پێشڕەوی گەورە بەدەستدێنن لە بەرەکاندا بۆ رۆژی سێهەمی پێشه‌وەچوونەکان."

هاوکات وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق چوارشەممە رایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی ئاوارەبوون لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی موسڵەوە گەیشتووەتە 173,584 ئاوارە.

وتەبێژی وەزارەتەکە، ستار نەورۆز، لە راگەیەندراوێکدا وتی: "تیمەکانی وەزارەت ئەمڕۆ پێشوازیانکرد لە 2,320 کەس کە لە شارۆچکەکانی حەویجە، تەلئەبتە، قوسییەت، تلکێف و قەراج، و گەڕەکەکانی سۆمەر، نەبی یونس، فەلەستین و غوفرانی موسڵەوە هاتبوون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500