هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشی نوێ لە سوریا ئەنجامدرا لەکاتێکدا وتوێژی ئه‌ستانە پشتڕاستدەکرێتەوە

فڕۆکە جەنگیەکانی سوریا هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەدا چوارشەممە (11 کانونی دووەم) سەرەڕای ئاگربەستێکی هەستیار، لەکاتێکدا روسیا بەرواری 23 کانونی دووەمی پشتڕاسیکردەوە بۆ وتوێژی تازەی ئاشتی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دانوستانەکان، کە لە ئه‌ستانەی پایتەختی کازاخستان بەڕێوەدەچێت، بەپێی ئاگربەستێك ئەنجامدەدرێت کە لە کانونی یەکەمی رابردووەوه‌ ئیشیپێدەکرێت، کە بە پشتیوانی روسیا و تورکیا هاتەکایەوە.

ئاگربەستەکە کەوتووەتە مەترسییەوە بەهۆی بەردەوامیی توندوتیژیەکان، بەتایبەتی لە نزیك دیمەشق.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە لە شەودا و تا چوارشەممە، فرۆکە جەنگیەکانی رژێم ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆنیان کردە ئامانج لە پارێزگاکانی حەلەب و ئیدلیب و ناوچەی غوتەی رۆژهەڵات.

روانگەکە رایگەیاند هێرشەکانی شەو لە ئیدلیب ئەو ناوچانەیان کردووەتە ئامانج کە سەر بە بەرەی نوسرەن، کە بە بەرەی فەتح ئەلشام ناسراوە، کە بەشێك نیە لە ئاگربەستەکە.

روانگەکە وتی هێرشە ئاسمانیەکانی سەر تەفتەناز سێ شەڕکەری لە گروپێکی هاوپەیمانی بەرەی نوسرەی کوشت.

روانگەکە راشیگەیاند کە هەروەها بەرەبەیانی چوارشەممە، هێرشە ئاسمانیەکانی رژێم غوتەی رۆژهەڵاتیان کردە ئامانج کە بووە هۆی کوژرانی ژنێك و برینداربوونی نۆ کەسی تر.

روانگەکە هەروەها ئاماژەی كرد به‌ پێکدادان و هێرشی ئاسمانی لە ناوچەی وادی بەرادە ، کە ئاڵۆزترین توندوتیژی بەخۆیەوە بینیوە لەوکاتەوەی ئاگربەستەکە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە لە 30 کانونی یەکەمدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500