فیچەرەکان

تەقینەوەی تانکەرێکی گەورە 48 کەس دەکوژێت لە شارۆچکەیەکی سەر سنووری سوریا

  • + ئێستا كۆمێنت دابنێ
  • ئه‌م بابه‌ته‌ پرینت بكه‌
  • زیادكردن كه‌مكردن

تانکەرێکی گەورەی بۆمبڕێژکراو ته‌قییه‌وه‌ له‌ بازاڕێكی نزیك خانەی دادی شارۆچکەی عەزازی سوریای ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن یەکشەممە (7 کانونی دووەم) کە بووە هۆی کوژرانی 48 کەس و برینداربوونی چەندین کەسی تر لە نزیك سنوری تورکیا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرڤ رایگەیاند کە لانیکەم 14 شەڕکەری ئۆپۆزسیۆن لەناو کوژراوه‌كاندان، بەڵام زۆربەی ئەوانەی کوژراون خەڵکی مەدەنی بوون، لەناویاندا پێنج دادوەری ئایینی باڵە جیاوازەکانی ئۆپۆزسیۆن.

سەرۆکی روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان رایگەیاند کە ناسینەوەی تەرمی هەندێك لە کوژراوان تەگەرەی تێکەوتووە چونکە لاشەی هەندێكیان بەتەواوی سوتاون لە تەقینەوەکەدا.

هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ بەرپرسیارێتیی خۆی رانه‌گه‌یاند له‌ هێرشەکەی یەکشەممە، بەڵام ئوسامە مەرحی، کە پارێزەرە لە شوێنی روداوی تەقینەوەکە، "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ی تۆمەتبارکرد.

مەرحی وتی: "ئەم جۆرە تاوانانە تەنیا لەلایەن گروپی تیرۆرستی داعشەوە ئەنجامدەدرێن. ئەوان خەڵکی مەدەنی و ئەو کادیرانەی ئەم وڵاتە بنیاتدەنێن دەکەنە ئامانج."

كۆمێنت دابنێ (رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین) * مانای ئەوەیە ئەم خانەیە دەبێت پڕبکرێتەوە

* مانای ئەوەیە ئەم خانەیە دەبێت پڕبکرێتەوە

Test