هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی شەڕ لە دژی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە عێراق و سوریا لە هێرشێکی ئاسمانییدا کارڕاییکەرێکی داعشی کوشتوە لە شاری رەققە، ئاژانسی فرانس پرێس (6 کانونی دووەم) رایگەیاند.
هێرشەکە محەمەد عیساوی بە ئامانج گرتبوو، کە کارمەندێکی داعشە و کاروباری رێنمایی و دارایی داعشی بەڕێوەدەبرد و پشتیوانیی پروپاگەندە و زانیاریی هەواڵگریی دەکرد.
عیساوی 31 کانونی یەکەم کوژرا، کە بووە شازدهیهمین ئەندامی گرنگی تۆڕی کاروباری دەرەکیی گروپەکە کە ساڵی پێشوو کوژرابێت.