هه‌واڵه‌كانی عێراق

سەرۆکی قاعیدە داعش تاوانباردەکات بە "درۆزن"

سەرۆکی رێکخراوی قاعیدە، ئەیمەن زەواهیری، رەخنەیگرتووە لە هەڵمەتێکی پڕوپاگەندەی وەك خۆی وتی ناپاك دژی گروپەکەی ئەو لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە پەیامێکی دەنگیدا کە پێنجشەممە (5 کانونی دووەم) بڵاوکرایەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لە پەیامەکەدا، کە لەلایەن گروپی هەواڵگری SITE دۆزراوەتەوە و وەرگێڕدراوە، سەرکردەكه‌ی قاعیدە سەرکردەی داعش، ئەبوبەکر بەغدادی، تۆمەتباردەکات بە باسکردنی گروپەکەی بەخراپە.

قاعیدە، کە لە لایەن ئوسامە بن لادنەوە دامەزرا، گیریخواردووە لە شەڕێکدا لەگەڵ داعش، کە لە باڵی گروپەکە لە عێراق جیابۆوە، بۆ رابەرایەتیکردنی بزوتنەوەیەکی توندڕەوی جیهانی.

لە پەیامە دەنگییەکەدا، زەواهیری سكاڵای ئه‌وه‌ی كرد کە بەغدادی وتویەتی کە قاعیدە دژایەتی شەڕی تائیفی دەکات دژی شیعە و خۆی ئامادەکردووە بۆ کارکردن لەگەڵ سەرکردە مەسیحییەکان.

بەگوێرەی وەرگێڕانی پەیامەکە، کە لەلایەن باڵی میدیایی قاعیدەوە بڵاوکراوەتەوە، زەواهیری وتی: "درۆزنەکان مکوڕن لەسەر بوختانکردن، بەجۆرێك کە وتویانە ئێمە دژی شیعە نین."

سەرکردەكه‌ی قاعیدە، کە پۆستەکەی وەرگرت دوای ئەوەی بن لادن کوژرا لە 2011دا، پێدەچێت لەشوێنێك بێت لە سەر سنوری پاکستان و خۆی حەشاردابێت لە بەدواداگەڕانێکی جیهانی.

ئەو پەیوەندیدەکات لەگەڵ پشتیوانە ماوەکانی گروپەکە لەڕێگەی وانەی نیمچە-رێکخراوی ڤیدیۆییه‌وه‌، هەرچەندە پەیامەکەی پێنجشەممە هیچ گرتەیەکی ڤیدیۆیی زەواهیری تێدانەبوو کە قسە بکات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500