هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عەرەب و کورد قەڵای جەعبەر دەگرن لە داعش

هێزەکانی سوریای دێموکرات، بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان، قەڵای دێرینی جەعبەریان گرتەوە لە رەقە لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ پێنجشەممە (5 کانونی دووەم) رایگەیاند.

روانگەکە وتی کە پێشڕەوی بۆ سەر قەڵاکە، لە کەنارەکانی دەریاچەی ئەسەد لە قەراغ باکوری رۆژئاوای تەبەقە لە پارێزگای رەقە، دوای پێکدادانی توندوتیژ دێت لەنێوان داعش و هاوپەیمانی عەرەب و کورد، لەگەڵ هەبونی زیانی گیانی لەهەردولادا.

گرتنی قەڵاکە دوای ئەو پێکدادانە توندانە دێت لە رۆژهەڵاتی ناوچەی جەعبەر و سنوری سویدییە، کە هەردوکیان دەکەونە باکوری کەناری روباری فوڕات لە نزیك بەنداوێکی ستراتیجی کە هاوپەیمانێتییەکە هەوڵدەدات بیگرێتەوە لە داعش.

ئەندامانی داعش خۆیان ئامادەکردووە بۆ دۆڕانی چاوەڕوانکراو لە تەبەقە، کە دەبێتە دەروازەیەك بۆ رەقە بۆ هێزە ئازادییەکان، لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە بە وتنی ئەوەی کە ئەم لەدەستدانە قەرەبودەکرێتەوە بە سەرکەوتن لە شوێنەکانی تر.

روانگەکە رایگەیاند کە وەك خۆئامادەکردن بۆ دۆڕانێکی چاوەڕوانکراو، داعش هەروەها زیندانیانی دەگوازێتەوە بۆ دەرەوەی تەبەقە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500