هێزەکانی عێراق کچێکی ئێزدییان ئازادکرد کە لە ماڵێکدا لە باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ دۆزرایەوە و پێشتر لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە بەندکرابوو، پۆلیسی فیدراڵی عێراق هەینی (6 کانونی دووەم) رایگەیاند.
بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵیی فەریق رائید شاکر جەودەت لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا وتی: "پێنجشەممە هێزێکی پۆلیسی فیدراڵ کچێکی ئێزدییان ئازادکرد کە لە ماڵێکدا دۆزرایەوە لە گەڕەکی سۆمەر، باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ، کە لە داعش ئازادکراوە."
وتی کچەکە نێردراوە بۆ دادگای پەیوەست بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی.