2017-01-05

ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لانیکەم 15 کەس دەکوژێت لە شارێکی کەنارئاوی سوریا

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە

لانیکەم 15 کەس کوژران پێنجشەممە (5 کانونی دووەم) بەهۆی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە شاری سەر کەنار ئاوی جەبلەی سوریا کە قەڵایەکی رژێمی سوریایە، روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند کە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سوریا تەقینەوەکەی راگەیاندووە کە بەهۆی خۆکوژێکەوە بووە و ئاماژەیداوە کە لانیکەم نۆ کەس کوژراون و 25 کەسیش برینداربوون.

سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، رایگەیاند کە بۆمبەکە لە نزیك یاریگای شارەوانی شارۆچکەکەدا تەقیوەتەوە و ئاماژەیدا کە دیارنەبووە ئاخۆ ئەوانەی کوژراون مەدەنی بوون یان سەربازی سەر بە رژێم.

وتیشی کە هێزە ئەمنیەکان گەمارۆی ئەو ناوچەیەیان داوە کە تەقینەوەکەی تێدا ئەنجامدراوە.

لە ئایاری ساڵی رابردودا، زنجیرەیەك هێرشی خۆکوژی لە جەبلە و تەرتوس روویاندا کە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەرپرسیارێتی گرتە ئەستۆ و زیاتر لە 70 کەسیان کوشت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 0
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha