لانیكه‌م 15 چه‌كداری "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، كه له‌نێویاندا خۆكوژیش هه‌بوون، كوژران له ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منیدا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین رۆژی پێنجشه‌ممه (5 كانونی دووم)، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانیان دەستپێکرد له مه‌خول له ناوچه‌ی بێجی و له‌وێ "چه‌ندین خانووی پشودانی داعش"یان دۆزیه‌وه.
به‌یاننامه‌كه وتیشی: "هێزه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ تێرۆریستاندا دایان به‌یه‌كدا و 15 یان لێكوشتن، كه له‌نێویاندا خۆكوژیش هه‌بوون، هه‌روه‌ها 10 ئۆتۆمبییلیان تێك‌شكاند كه هه‌ندێكیان پڕكرابوون له ته‌قه‌مه‌نی."
وتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، له‌ده‌ره‌نجامدا هێڵی خێرای نێوان به‌غدا-موسڵ جارێكی تر كرایه‌وه بۆ هاتوچۆ."