هه‌واڵه‌كانی عێراق

70%ی خۆرهەڵاتی موسڵ لە داعش سەنراوەتەوە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان

هێزە عێراقییەکان نزیکەی 70%ی خۆرهەڵاتی موسڵیان لەدەستی چەکدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) سەندۆتەوە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان پێنجشەممە (5 کانونی دووەم) بە دیارونای راگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، یەحیا زوبەیدی، بە دیارونای وت: "بەیانی پێنجشەممە هێزەکانی عێراق بەتەواوی گەڕەکەکانی میساق و شەیمائیان گرتەوە، ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینی فراوانیشیان دەستپێکرد لەو ناوچانەدا."

وتی، "داعش زیانی مرۆیی و ماددی گەورەی بەرکەوتووە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکاندا و ناچارکراوە بکشێتەوە." ئاماژەشیکرد بەوەی هێزەکانی عێراق ئێستا کۆمەکی مەدەنییەکان دەکەن لە ناوچە تازە رزگارکراوەکاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500