هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەو سوریەی تۆمەتبارکرابوو بە تێوەگلان لە هێرشەکەی بەرلین درایە دادگا

ئەندامێکی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) کە تۆمەتبارکرابوو بە دیاریکردنی چەند شوێنێك بۆ هێرشێك لە بەرلین روبەڕوی دادگا کرایەوە چوارشەممە (4 کانونی دووەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەپێی راپۆرتەکان تاوانبارکراو کە کەسێکی 20 ساڵەی سورییە، شەعس ئەلمحەمەد، لەگەڵ داعش جەنگاوە لە سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشئەوەی بگاتە ئەڵمانیا وەك پەنابەرێك لە ئابی 2015دا.

محەمەد درایە دادگا لە دادگایەکی تایبەتی ئەمنی وڵاتەکەدا لە بەرلین بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوێکی تیرۆرستی بیانی و پێشێلکردنی یاسای چەکی سەربازی.

بەپێی راپۆرتەکان ئەو "پەیوەندی نزیکی" هەبوو لەگەڵ داعش و وازانراوە کە چووەتە پایتەختی ئەڵمانیا تا شوباتی 2016 بۆ دەستنیشانکردنی چەند ئامانجێکی گرنگ و جێگەی گەشتیاری قەرەباڵغ بۆ هێرشێك.

دادگاکە لە راگەیەندراوێکدا وتی کە ئەو کەسە دواتر "زانیاریەکانی سەبارەت بە شوێنە دیاریکراوەکان گواستۆتەوە بۆ کەسە پەیوەندیدارەکانی [ناو داعش].

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500