هه‌واڵه‌كانی عێراق

چەند سەرکردەیەکی بەرەی نوسرە کوژران لە سوریا

هێرشێکی ئاسمانی سێشەممە (3 کانونی دووەم) لانیکەم 25 ئەندامی بەرەی نوسرەی کە بە فەتح ئەلشام ناسراوە کوشت لە سوریا کە لەنێویاندا سەرکردەی باڵا هەبوون ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەرپرسی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، رایگەیاند کە فرۆکەیەکی نەناسراو پێگەیەکی هەرە گرنگی گروپەکەی کردە ئامانج لە سوریا، لە پارێزگای ئیدلیبی باکوری رۆژئاوا.

عەبدولڕەحمان وتی کە لەناو کوژراواندا چەند سەرکردەی گروپەکە هەن کە لە کۆبونەوەیەك دابوون، بەبێئەوەی ئاماژە بە ناوی سەرکردەکان بکات.

هێرشە ئاسمانیەکە دوای چوار رۆژ هات لە ئاگربەستێکی هەستیار لەنێوان رژێمی سوریا و گروپە سەرەکیەکانی ئۆپۆزسیۆن کە بە پاڵپشتی روسیا و تورکیا ئەنجامدرا.

ئاگربەستەکە بەرەی نوسرە و "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ناگرێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500