هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق 3 کەس دەستگیردەکات له‌سه‌ر تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل بۆ داعش

سێ کەس کە ده‌ستیان هه‌یه‌ لە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلدا بۆ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستگیرکران لە بەغدا، وەزارەتی بەرگری عێراق دوشەممە (2 کانونی دووەم) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "هێزە ئەمنیەکان سێ کەسیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی تۆمارکردنی ئۆتۆمبیل بۆ داعش کە بەڵگەنامەی ساختەیان بەکارهێناوە بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەفسەران و كارمه‌ندانی فەرمانگەی پۆلیسی هاتوچۆدا."

به‌یاننامه‌كه‌ رایگه‌یاند: "ئەو کەسانە دەستگیرکراون بەپێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن نوسینگەی لێکۆڵینەوەی گشتی وەزارەتەکەوە بەدەستهاتوون."

سەرچاوەکان رایانگەیاند کە چەند کەسێك تێوەگلاون لە تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی رێگەپێدراو و رێگەپێنەدراودا بە بەکارهێنانی رێگا نایاساییەکان و هەماهەنگی لەگەڵ ئەفسەران و دەستەی فەرمانگەی پۆلیسی هاتوچۆدا لەبەرامبەر وەرگرتنی پارەدا.

وەزارەتەکە وتیشی: "ئەوانەی تێوەگلاون دەستگیرکراون و هەندێك پارە و بەڵگەنامەی ساختەشیان پێگیراوه‌."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500