هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر دووشه‌ممه (2 كانونی دووه‌م) گه‌ڕه‌كی كهرامهیان رزگاركرد له خۆرهه‌ڵاتی موسڵ له‌ده‌ست "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، نه‌جمه‌دین كه‌ریم جبوری، به دیارونای وت: "هێزه‌كانی عێراق ئاڵای عێراقیان به‌رزكرده‌وه له گه‌ڕه‌كی كه‌رامه و به‌شێكی زۆری گه‌ڕه‌كی سهناعیش."
وتی شه‌ڕه‌كان، كه تێیاندا زیاتر له 100 ئه‌ندامی داعش كوژران یان برینداربوون، پشتیوانییه‌كی زۆر له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رده‌گرن.
وتیشی: "هێزه سه‌ربازیه‌كانمان له پێشڕه‌ویدان سه‌ره‌ڕای هه‌موو بهرههڵستهكان." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه كۆمهكیشیان پێشكه‌ش به دانیشتوانی ناوچه رزگاركراوه‌كان كردووه.
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای ده‌زگای دژه‌تیرۆر، فه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدی،رۆژی یه‌كشه‌ممه وتی "زیاتر له‌سه‌دا 60"ی خۆرهه‌ڵاتی موسڵ گیراوه‌ته‌وه له‌ده‌ست داعش له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانه‌وه له 17 تشرینی یه‌كه‌مدا.
ساعدی وتی ئه‌ندامانی داعش ده‌ستیانكردۆته‌وه به هێزهێنان بۆ خۆرهه‌ڵاتی موسڵ كه تائێستا شه‌ڕه‌كان له‌وێ چڕبوونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت سلنگێكیان به‌كارهێناوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كان و په‌ڕاندنه‌وه‌ی له پردێكی روخێنراو، به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس.
وتی: "سلینگهكه بۆردومانكرا."
رۆژی پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانی عێراق "قۆناغی دووه‌م"ی شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی خۆرهه‌ڵاتی موسڵیان راگه‌یاند، كه ده‌ستپێكردنی خولێكی نوێی شه‌ڕه چڕوپڕهكانه.