هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای سوریا و ئۆپۆزسیۆن ئاگربەستی سەرتاسەری پشتڕاستدەکەنەوە

سوپای سوریا پێنجشەممە (29 کانونی یەکەم) رایگەیاند کە سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی رادەگرێت لە نیوەشەودا بەپێی رێکەوتنی ئاگربەستێك کە لەلایەن روسیا و تورکیا ئەنجامدرا بە پشتیوانی بەشێکی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سوپای سوریا لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن تەلەفزیۆنی حکومەتەوە بڵاوکرایەوە وتی: "فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان راگرتنی شەڕی بەتەواوی راگەیاند دژی هەموو نەیاران لە سنوری سوریا لە سەعاتی سفری 30 کانونی یەکەم."

وتیشی کە ئاگربەستەکە بەدەرە لە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) و لایەنگرانی پێشوی قاعیدە کە پێشتر بە بەرەی نوسرە ناسرابون و ئێستا ناوی خۆیان گۆڕیوە بۆ فەتح ئەلشام.

هاوپەیمانی نیشتیمانی، کە گروپێکی سەرەکی ئۆپۆزسیۆنی سوریایە لە تورکیا، پشتڕاستیکردوەوە کە پشتگیری ئاگربەستەکە دەکەن.

وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتیمانی، ئەحمەد رەمەزان، بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هاوپەیمانی نیشتیمانی پشتگیری دەردەبڕێت بۆ رێککەوتنەکەو داوا لە هەموو حیزبەکان دەکات کە پێوەی پابەندبن."

وتیشی کە گروپە سەرەکیەکانی ئۆپۆزسیۆن لەنێویاندا ئەحرار ئەلشام و سوپای باڵە ئیسلامیەکان رێکەوتنی ئاگربەستەکەیان ئیمزاکردووە، هەرچەندە ئەمە یەکسەر پشتڕاستنەکراوەتەوە لەلایەن نوێنەرانی ئۆپۆزسیۆنەوە.

رەمەزان وتی: "ئاگربەستەکە هەموو ناوچەکانی ژێرفەرمانی ئۆپۆزسیۆن و ژێرفەرمانی ئۆپۆزسیۆن و ئەندامانی فەتح ئەلشام دەگرێتەوە، وەك پارێزگای ئیدلیب."

ئەمە یەکەمین راگرتنی شەڕە لە سەرانسەری وڵاتدا دوای ئاگربەستە یەك هەفتەییەکەی 12 بۆ 19 ئەیلول کە شکستیهێنا دوای چەند روداوێکی توندوتیژ.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500