هه‌واڵه‌كانی عێراق

روانگە: سەرکردەیەکی باڵای داعش پێدەچێت کوژرابێت لە سوریا

فەرماندەیەکی باڵای "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئەبو جەندەل کوەیتی، پێدەجێت کوژرابێت دوای ئەوەی کرایە ئامانج لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان لە قەراغ ناوچەی تەبەقەی رۆژئاوی رەقە، روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ سێشەممە (27 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

روانگەکە رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکە لەکاتی پێکدادانەکانی نێوان شەڕکەرانی داعش و هێزەکانی سوریای دیموکراتدا ئەنجامدراوە لە نزیك گوندی جەعبەر لەبەری باکوری روباری فوڕات، کە هەردولا زیانی گیانیان هەبووە.

روانگەکە وتی کە کوەیتی فەرماندەیەکی بەدناوی داعشە کە سەرکردایەتی شەڕەکانی کردووە لە حەسەکە و خەناسەر، هەروەها سەرپەرشتی شەڕەکانی کردووە لە عێراق و لەنێوان سوریا و عێراقدا هاتوچۆی کردووە لەم مانگانەی دواییدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500