گومانلێکراوی سەرەکیی هێرشەکەی بازاڕی كریسمس لە بەرلین لە ڤیدیۆیەکدا پیشاندراوە بەڵێنی ئهمهكداری (بهیعهت) دهدات بە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، کە رۆژی هەینی (23 کانونی یەکەم) بڵاوکرایەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
ڤیدیۆکە، کە لەلایەن ئاژانسی ئەعماقی سەر بە داعشەوە بڵاوکرایەوە، ئەنیس عامریی خهڵكی تونسی پییشاندا کە رۆژی هەینی كوژرا کاتێك تەقەی لە پۆلیسی ئیتالیا کرد، تیایدا بەڵینی ئهمهكرداری دهدات بە سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی.
ئەو ڤیدیۆ دوو خولەکی و 42 چرکەییە عامری پیشاندەدات کە راستەوخۆ بۆ کامێرا قسەدەکات لەکاتێکدا لە دەرەوە وەستاوە و پاڵتۆیەکی زستانەی لەبەردایە و هێدفۆنی لەگوێدایە.
بەتەواوی دیارنیە لەکوێ و کەی ڤیدیۆکە تۆمارکراوە.
ئەعماق پێشتر رایگەیاندبوو كه ئەو پیاوەی لەلایەن پۆلیسی ئیتالیاوە نزیك میلان رۆژی هەینی کوژرا، هێرشەکەی بەرلینی ئەنجامدابوو.
ئەفسەرێکی پۆلیسی ئیتالیا تەقەی لە عامری کرد و کوشتی لهنزیك وێستگەی شەمەندەفەری سێستۆ سان جیۆڤانی لە میلان، چوار رۆژ دوای هێرشەکەی بەرلین کە تێیدا 12 کەس کوژران بەهۆی ئەوەی ئێوارەی دووشەممە لۆریەکی خاوەن مۆڵەتی پۆڵەندا، کە شیشی ستیلی باركردبوو، خۆیکرد بە بازاڕێکی فرۆشتنی کەلوپەلهكانی جهژندا و دوکانە تهختهكانی روخاند و قوربانیەکانی کرد بەژێرەوە.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، تۆماس دی مایزیری، سوپاسی پۆلیسی ئیتالیای کرد بۆ کاردانەوەی دەستبەجێیان و وتی ئەفسەرەکان "زۆر ئازابوون" و "کارێکی نایاب"یان کرد.
وتی: "زۆر خۆشحاڵم بەوەی هێرشبەرەکە چیتر جێی مەترسی نیە." ههروهها وتی تیمێك لە پۆلیسی فیدراڵی ئەڵمانی رۆیشتوون بۆ ئیتالیا بۆ یارمەتیدانی لێکۆڵینەوەکە.