هه‌واڵه‌كانی عێراق

تەقینەوەیەك بنکەیەکی پۆلیسی دیمەشقی هەژاند

تەقینەوەیەك بنکەیەکی پۆلیسی لە باشوری خۆرهەڵاتی دیمەشق هەژاند، هەینی (16 کانونی یەکەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سووری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە روون نیە چی بۆتە هۆی تەقینەوەکە لە گەڕەکی میدان لە دیمەشق، لەکاتێکدا میدیای دەوڵەت رایانگەیاند بەهۆی کچێکی 7-ساڵەوە روویداوە کە پشتێنەی بۆمبی بەستووە.

رۆژنامەی رۆژانەی ئەلوەتەنی سەر بە رژێم رایگەیاند تەقینەوەکە سێ ئەفسەری پۆلیسی بریندارکرد.

بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت کە "یەك ژن" لە تەقینەوەکەدا کوژراوە، بەڵام روون نیە کە ئەو خۆکوژەکە بووە یاخود تەنیا رێبوارێك بووە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500