هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوپای عێراق بەرپەرچی هێرشێکی داعش دەداتەوە بۆ سەر خۆرئاوای ئەنبار

سوپای عێراق، بە یارمەتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێرشێکی فراوانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ی تێکشکاند، بۆ سەر پێگەکانی پۆلیس و سوپا لە خۆرئاوای ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار هەینی (16 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل مەحەلاوی بە دیارونای وت: "سوپا هێرشێکی داعشی بەرپەرچدایەوە بۆ سەر بنکەکانی پۆلیسی فیدراڵی و پێگەکانی سوپا لە کیلۆ 125، باشوری خۆرئاوای رەمادی."

وتی هێزەکانی سوپا چوار ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراویان تەقاندەوە کە لەلایەن خۆکوژەوە لێدەخوڕدران، لانیکەم 12 چەکداری داعشیشیان کوشت، لەکاتێکدا ئەوانی دی بەرەو بیابانی خۆرئاوا نزیك بە سنوری سوریا هەڵاتن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500