هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق سەرکەوتنی زیاتر بەدەستدێنن لە موسڵ

هێزەکانی عێراق بە وریایی پێشڕەویدەکەن لە موسڵ بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانی سەدان هەزار کەسی مەدەنی کە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) رێگری لە دەرچوونیان دەکات، فەرماندەیەکی باڵای سەربازی عێراق پێنجشەممە (15 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، فەریق عەبدولئەمیر رەشید یارەڵا، بە دیارونای وت: "رزگارکردنی موسڵ تەنیا پەیوەستە بە کاتەوە."

یارەڵا وتی: "هێزەکانی عێراق رۆژانە سەرکەوتنی گەورە بەدەستدێنن. رۆژی پێنجشەممە، پێشڕەوی گرنگمان کرد لە گەڕەکەکانی نور و موسەننا، و ئێستا بەرەو شاری کۆن پێشڕەویدەکەین."

وتیشی: "سەلامەتی خەڵکی مەدەنی گرنگترین شتە لای هێزەکانی ئێمە."

لەهەمانکاتدا، راگەیەندراوێك کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری عێراقەوە پێنجشەممە بڵاوکرایەوە رایگەیاند کە 70 شەڕکەری داعش، لەنێویاندا ئەندامی باڵا، کوژراون لە رۆژئاوای موسڵ.

راگەیاندراوەکە وتی: "بە پشتبەستن بە زانیاری ورد، هێزە ئاسمانیەکانی عێراق کۆبونەوەیەکی تیرۆرستانی داعشیان کردە ئامانج لە باشوری ناوچەی تەلعەبتە لە رۆژئاوای موسڵ بەدووری 10 کیلۆمەتر لە هێزەکانی ئێمە."

بەگوێرەی راگەیاندراوەکە 20 ئەندامی باڵای داعش و 50 پاسەوانیان کوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

I wish you all the best.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌