هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئەو یەزیدیانەی خەڵاتیان بردەوە داوا دەکەن سەرکردەکانی داعش دادگایی بکرێن

دوو ژنی چالاکوانی یەزیدی داوایان لە ئەوروپا کرد سێشەممە (13 کانونی یەکەم) کە سەرکردەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) پەلکێشی دادگا بکەن لەسەر تاوانی ئەنجامدانی جینۆساید، دوای ئەوەی کە خەڵاتی سەخارۆڤی یەکێتی ئەوروپایان پێبەخشرا بۆ مافەکانی مرۆڤ.

نادیە موراد و لامیا حاجی بەشار هەروەها داوایان لە ئەوروپا کرد بۆ لەخۆگرتنی 500,000 ئاوارەی یەزیدی لە عێراق، کاتێك ئەم دوانە خەڵاتەکەیان لە پەرلەمانی ئەوروپا وەرگرت لە ستراسبێرگی فەرەنسا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

لامیای تەمەن 18 ساڵ، کە چاڵی قوڵی لە روخساریدا هەیە و چاوێکی لەدەستداوە بەهۆی سوتان بە مینێکی چێندراوەوەو لەکاتی راکردنی لە دەستی داعش، لەلایەن برا بچوکەکەیەوە یاوەری دەکرا کە تەنیا رۆژێك پێشتر بەیەكشادبوبوونەوە.

نادیەی 23 ساڵیش داوای راگەیاندنی "ناوچەی پارێزراوی کرد لەلایەن کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە" لە عێراق.

ئەو ژنانە بونەتە رەمزێك بۆ هەوڵەکانی پاراستنی کەمینە یەزیدیە کورد-زمانەکان دوای رزگاربونیان وەك دیل لەدەستی داعش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500