هه‌واڵه‌كانی عێراق

پشتیوانێکی داعش و دوکانی ئاڵوگۆڕی دراو خرانە لیستی رەشەوە

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سێشەممە (13 کانونی یەکەم) ئابڵوقەی دارایی راگەیاند دژی دوکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە عێراق و سوریا و بەرپرسێکی دارایی کە تۆمەتبار کراون بە رەوانەکردنی پارەی کاش بۆ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

وەزارەتی دارایی ئەمریکا رایگەیاند کە دەسەڵاتدارانی عێراق هەروەها دەستیانکردووە بە سڕکردنی سامانی ئەو کەسە و دوو کۆمپانیایە کە تۆمەتبارکراون بە ناردنی پارەیەکی زۆری کاش بۆ گروپەکە.

جێگری سکرتێری وەزارەتی دارایی بە وەکالەت، ئادەم زوبین، کە بەرپرسی باڵای وەزارەتەکەیە بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆریزم، وتی: "ئەمانە یەکەمین کرداری ویلایەتە یەکگرتووەکانن کە بەتایبەتی خزمەتگوزاری دارایی لایەنگرانی داعشی کردبێتە ئامانج و بەردەوام دەبین کە بە توندی کاربکەین بۆ رێگریکردن لە داعش لە دەستڕاگەیشتنیان بە سیستەمی دارایی نێودەوڵەتی."

لەنێو سزادراواندا کۆمپانیای عێراقی سەلسەلات سەهاب بۆ ئاڵوگۆڕی دراو هەیە، کە بەپێی راپۆرتەکان پارەی داعشی گواستۆتەوە لە ساڵی پارەوە لانیکەم تاکو مانگی نیسان.

وەزارەتەکە رایگەیاند کە کۆمپانیاکە مامەڵەی گواستنەوەی پارەی لەگەڵ بەرپرسێکی ناسراوی دارایی داعش کردوە و زیاتر لە 100 جار مامەڵەی ئەنجامداوە لە ناوچەی ژێر دەستی داعش دا.

هەروەها سزا دارایی سەپێندرا بەسەر فەواز محەمەد جوبەیر راوی، کە بەپێی راپۆرتەکان بەرپرسێکی باڵای دارایی داعشە، و کۆمپانیاکەی، حەنیفە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، کە کاریدەکرد لەنزیك ماڵەکەی لە ئەلبو کەمالی سوریا.

راوی کە لە مانگی ئایارەوە دەستی بە چالاکی کردووە کۆمپانیاکەی بەکارهێناوە بەتایبەتی بۆ ئاڵوگۆڕی دراو بۆ داعش و گومانیلێکراوە بۆ پێشکەشکردنی ئاسانکاری بۆ پێدانی پارە بە شەڕکەرانی داعش و حەشاردانی سەرکردەکانی داعش لە کێڵگەکەیدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500