هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق پێشڕەویی دەکەن و کۆمەك دەبەخشن لە نەینەوا

رۆژێك دوای گرتنەوەی گەڕەکی فەلاح 1 لە خۆرهەڵاتی موسڵ، هێزەکانی عێراق فەلاح 2یان گرتەوە، فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی عێراق چوارشەممە (14 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جەبوری بە دیارونای وت: "ئێستا لە گەڕەکی فەلاح 2وەوە قسەتان لەگەڵ دەکەم، کە هێزەکان لە دەستی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' (داعش) رزگاریانکرد."

وتی لە ئێستادا سوپا پێگەکانی خۆی جێگیردەکات لەگەڵ پێشکەشکردنی کۆمەك بە خەڵکی ناوچەکە.

وتی: "هێزەکانی سوپا ئەو شەقامەیان کۆنترۆڵکردوە کە دەچێتە مەزاری نەبی یونس لە خۆرهەڵاتی موسڵ، بەهیواین بەردەوامبین لە پێشڕەوی لە چەند رۆژی داهاتوودا."

هاوکات، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران چوارشەممە رایگەیاند بەرپرسانی عێراق کۆمەك دەبەخشن بە خێزانە ئاوارەبووەکان لە کەمپەکانی پارێزگای نەینەوا.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "تیمە مەیدانییەکانی وەزارەت 9,000 پاکێجی فریاگوزارییان دابەشکردووە لە کەمپەکانی خازر، جەددە، مەدرەج و حەسەن شام 2، 60,000 لیتر نەوتی سپی و 3,000 بتڵ غازیان بۆ خێزانی گەڕەکەکانی ناوچە رزگارکراوەکان دابەشکردووە لە خۆرهەڵاتی موسڵ، لەنێویاندا عەدەن، بەکر، ئەعلام، شەقاق خەزرا."

رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنە فریاگوزارییەکان و کۆمەك بەهاوکاری نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بەردەوامن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500