هه‌واڵه‌كانی عێراق

چاودێر: كشانه‌وه‌ی به‌رفراوانی ئۆپۆزسیۆن لە چەندین گەڕەکی حەلەب

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رۆژی دووشەممە (12 کانونی یەکەم) لە شەش گەڕەکی دیکە کشانەوە لە قەڵای پێشوویان لە خۆرهەڵاتی حەلەب، بەهۆی پێشڕەویی هێزەکانی حکومەتەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

بەڕێوبه‌ری روانگەی سوری بۆ چاودێریی مافی مرۆڤ، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی: "شەڕی حەلەب گەیشتۆتە کۆتاییەکەی. تەنها کاتێکی کەم ماوە، نە کەمتر نە زیاتر... تێکشکانی تەواوەتیە."

یه‌كێك ئەو گەڕەکانه‌ی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لێی كشانەوە بوستان قەسر بوو، کە پێشتر یەكێك بوو لە پتەوترین ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن.

ئەم پاشه‌كشێیه‌ وادەکات ئۆپۆزسیۆن بەندبێت لە چەند گەڕەکێکی باشوری خۆرهەڵاتی حەلەب، کە گەورەترینیان سوکه‌ری و مەشهەدن.

شایەتحاڵان وتیان لە گەڕەکی مەشهەد، ئەو خەڵکەی گەڕەکەکانی دیکە کە لەدەست پێشڕەویی سوپا هەڵهاتوون گەڕەکەکانیان قه‌ره‌باڵغ كردووه‌ و هیچ شوێنێك نیە بۆی بچن.

زۆرێك برسین و نەیانتوانیوە هیچ شتێك لەگەڵ خۆیان بهێنن. خۆرهەڵاتی حەلەب لە ناوەندی تەمموزەوە لەژێر گەمارۆدایە، خۆراکیش کەمدەبێتەوە.

وتیان خەڵکە ئاوارەبووەکە لەسەر شەقامەکان ماونەتەوە، لەنێویاندا ژن و منداڵ لەسەر شەقامەکان دەخەون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500