لانیكه‌م پێنج مه‌ده‌نی كوژران و 15 برینداربوون له زنجیره‌یه‌ك هێرشی تێرۆریستی‌دا كه كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی جیاجیایان كرده ئامانج له به‌غدای پایته‌ختی عێراق، وه‌زاره‌ی ناوخۆ رۆژی چوارشه‌ممه (7 كانونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، عه‌مید سه‌عد مه‌عن، به دیارونای وت: "یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه به بۆمبێكی ده‌ستكرد بوو كه له تەكسیه‌كدا چێنرابوو، له‌سه‌ر رێگای قه‌ناتی جه‌یش له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیه‌وه."
مه‌عن وتی: "ته‌قینه‌وه‌ی دووه‌م له گه‌ڕه‌كی قاهیره بوو، له باكوری به‌غدا، به‌هۆی بۆمبێكی ده‌ستكرده‌وه بوو كه له پاسێكدا چێنرابوو، له‌كاتێكدا بۆمبی سێهه‌م كه له ئۆتۆمبیلێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگردا چێنرابوو له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن قاف له خۆرهه‌ڵاتی به‌غدا ته‌قیه‌وه."