هه‌واڵه‌كانی عێراق

رۆژنامه‌وانێكی عێراقی له‌ كه‌ركوك كوژرا

چه‌ند چه‌كدارێك به‌ڕێوبه‌ری رادیۆیه‌كی ناوخۆیان كوشت له‌ شاری كه‌ركوك سێشه‌ممه‌ (6 كانونی یه‌كه‌م)، كه‌ نوێترینی زنجیره‌یه‌ك بوو له‌م جۆره‌ كوشتنانه‌ له‌ وڵاته‌كه‌دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.

"چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه‌ ئۆتۆمبیلێكی سپییان لێده‌خوڕی، محه‌مه‌د سابت عوبه‌یدییان كوشت،" لە کاتێکدا رۆژنامەنوسەکە بەڕێوەبوو بۆ كاره‌كه‌ی له‌ ناوه‌ندی شار،عه‌قیدێكی پۆلیس به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی وت.

ئه‌م رۆژنامه‌وانه‌ 38 ساڵانه‌ به‌رپرسی رادیۆیه‌ك بوو به‌ناوی بابه‌گوڕگوڕ كه‌ به زمانی عه‌ره‌بی و كوردی و توركمانی په‌خشیده‌كرد و هه‌روه‌ها بۆ تۆڕی میدیایی عێراقیش كاریده‌كرد كه‌ ده‌زگایه‌كی حكومیه‌.

هاوكارێكی عوبه‌یدی له‌ كه‌ناڵی عێراقیه‌ی حكومی، رۆژ ئه‌نوه‌ر، كوشتنه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌.

كوشتنی عوبه‌یدی چه‌ند رۆژێك دوای دۆزینه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانێكی تری عێراقی هات له‌نزیك دهۆك، له‌ هه‌رێمی كوردستانی عێراق.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500