هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق گەڕەکێکی نوێ لە خۆرهەڵاتی موسڵ دەگرنەوە

هێزەکانی عێراق سێشەممە (6 کانونی یەکەم) بەتەواوی باکوری خۆرهەڵاتی گەڕەکێکی موسڵیان لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) گرتەوە، فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی عێراق بە دیارونای وت.

فەرماندەی نێو لیوای 4ی هێزەکانی دژەتیرۆر عەمید ئەحمەد عەساف وتی: "هێزە هاوبەشەکانی عێراق گەڕەکی شەیمایان گرتەوە و ئێستاش بەرەو دۆمێزی هاوسێی دەچن بەپاڵپشتی ئاسمانیی بەرچاوەوە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە."

بە دیارونای وت: "لاشەی تیرۆرستانی داعش بەسەر شەقامەکاندا بڵاوبۆتەوە."

بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵ فەریق رائید شاکر جەودەت وتی هێزەکانی عێراق سێشەممە ئۆپەراسیۆنی ئامادەکاریی دەستپێدەکەین پێش ئەوەی بچینە بەشی خۆرئاوای موسڵەوە.

لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "داعش ناتوانێت خۆی بۆ هێرشی هێزەکانمان رابگرێت."

لە هەمانکاتدا، وەزارەتی بەرگری عێراق سێشەممە رایگەیاند هێزی ئاسمانیی عێراق بە میلۆنان نامیلکەی بەسەر موسڵ، قائیم لە خۆرئاوای ئەنبار و حەویجە لە باشوری کەرکوکدا بەردایەوە، کە رێنمایی تێدایە بۆ ئەو خەڵکەی لەژێردەستی داعشدایە.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند نامیلکەکان وردەکاری سەرکەوتنی هێزەکانی سوپای عێراقی تێدابوو، لەگەڵ لیستێك لە رێنمایی، وەك دوورکەوتنەوە لە ناوچەکانی داعش بۆ خۆلادان لە هێرشی ئاسمانیی.

بەیاننامەکە رایگەیاند نامیلکەکان هۆشداریشی تێدابوو بۆ ئەندامانی داعش تا یاخود "خۆیان رادەست بکەن یان رووبەڕووی مەرگ ببنەوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500