هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش پاشەکشەی زیاتر دەکات لە هێرشەکەی موسڵ دا

هێزەکانی عێراق پێشڕەوی تازەیان کرد لە بەرەکانی رۆژهەڵات، باکور و باشوری موسڵ، بەرپرسێکی سەربازی دوشەممە (5 کانونی یەکەم) بە دیارونای راگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، نەجمەدین کەریم جبوری، وتی: "هێزەکانی عێراق لە چەند کاتژمێری رابردودا چونەتە ناوچەکانی مەساریف و گەڕەکەکانی موسەننا و ئیلام لە رۆژهەڵاتی موسڵ، دوای هێرشێکی خێرا لەلایەن هێزە هاوبەشەکانی سوپا و دژە تیرۆر و فەوجی یەکی فریاکەوتنی خێرا."

جبوری رایگەیاند کە لە بەرەی باشور، ناوچەیەکی زۆری ئەلبو یوسف ئازاد کراوە، بە کێڵگەیەکی گەورەشەوە.

هەروەها وتی: "سەبارەت بە بەرەی باکور، گوندەکانی قولان تەبە، قۆری غرەیبان، دارویش، و ئەبو جەربوعە گیراونەتەوە دوای کشانەوەی تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانەدا."

جبوری رایگەیاند کە "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) زیانێکی زۆری بەرکەوتووە لە هێرشەکاندا کە لانیکەم 40 جەنگاوەریان کوژرا و چەندین بارهەڵگریان تێکشکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500