هه‌واڵه‌كانی عێراق

2 ئەفسەری عێراقی کوژران لە پێکداداندا لەگەڵ داعش

دوو ئەفسەری باڵای سوپای عێراق کوژراون لە پێکدادانەکانیان لەگەڵ "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە باشوری شاری موسڵ، ئاژانسی فرانس پرێس دوشەممە (5 کانونی یەکەم) رایگەیاند.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی هاوبەش رایگەیاند کە عەمیدێك و عەقیدێك رۆژی یەکشەممە کوژراون لە شەرگات، 90 کیلۆمەتر لە دووری موسڵ، کە لەوێوە هێزەکانی عێراق هێرێشێکیان چڕکردۆتەوە بۆ گرتنەوەی شارەکە لە دەستی داعش.

هێزەکانی عێراق بەشی رۆژئاوای شەرگاتیان گرتەوە لە مانگی ئەیلول بەڵام رۆژهەڵاتی شارۆچکەکە تا ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی داعشدایە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500